توركيا, وەرزش

حەوتەمین فێستیڤاڵی کولتووری ئێتنۆسپۆر

Emre Doğan, Bozhan Memiş  | 23.05.2025 - نوێکردنەوە : 24.05.2025
حەوتەمین فێستیڤاڵی کولتووری ئێتنۆسپۆر

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لە حەوتەمین فێستیڤاڵی کولتووری ئێتنۆسپۆردا، ستاندی وەقفی سفر پاشماوە خواستی زۆر لەسەرە.

فیستیڤاڵەکە کە لەلایەن یەکێتی جیهانی ئێتنۆسپۆرەوە لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک ڕێکخراوە و ئاژانسی ئەنادۆڵو هاوبەشی ڕاگەیاندنی جیهانییەتی، بە چالاکییەکانی ڕۆژی دووهەمی بەردەوامە.

لە فیستیڤاڵەکەدا کە نزیکەی ٣٥ وڵات بەشدارن، چالاکییەکان لە چەند ناونیشانێکی وەک وەرزش و یارییە نەریتییەکان، هونەرە نەریتییەکان، گەشت و گوزاری خۆراک و هونەرە شانۆییەکان بەڕێوەدەچن.

ستاندی وەقفی سفر پاشماوە کە لە فیستیڤاڵەکەدا هەیە، بەتایبەتی گەنجان ڕووی تێدەکەن.

ئامانجی وۆرک شۆپەکە لە ستاندەکەدا، هۆشیارکردنەوەی گەنجانە سەبارەت بە ڕیسایکلکردنی پاشماوەکان. کە تیایدا چۆنیەتی دروستکردنی ڕەنگی ئاو بە پاشماوەی ڕووەک، دیزاینی قوماش لەگەڵ پاشماوەی قوماش، ڕەنگکردنی باتیک بە ڕووەکی چا و بەرهەمهێنانی ڕیشاڵ لە گەڵای ڕووەک بەڕێوەدەچێت.

فیستیڤاڵەکە ڕۆژی یەک شەممە ٢٥ی ئایار کۆتایی دێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın