Mutlu Demirtaştan
15 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2018
ئیستانبوڵ - AA
یانه‌ی بارسێلۆنا كه له یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی خولی 16ی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپادا میوانداریی یانه‌ی چێڵسیی كرد و به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر لێیبرده‌وه، گه‌یشته چاره‌كی پێش كۆتایی.
له یاریی چووندا بارسێلۆنا به گۆڵێك له‌گه‌ڵ چێڵسی یه‌كسان بوو و له یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌شدا له یاریگای ن‌و كامپ میوانداریی كرد.
لیۆنێل مێسی له خوله‌كی دووه‌می یارییه‌كه‌دا تۆڕی گۆڵی چێڵسیی هه‌ژاند و خێراترین گۆڵی مێژوویی یاریكردنی خۆی تۆمار كرد.
یانه‌ی خانه‌خوێ له خوله‌كی 20دا له‌ڕێگه‌ی عوسمان دیمبلی-یه‌وه گۆڵی دووه‌می تۆمار كرد و ئه‌و یاریزانه بووه خاوه‌نی یه‌كه‌م گۆڵی خۆی به درێسی بارسێلۆناوە.
له خوله‌كی 63شدا جارێكی دیكه مێسی گۆڵی تۆمار كرد و یارییه‌كه به‌و ئه‌نجامه كۆتایی هات.
به‌مه‌ش مێسی سەدهمین گۆڵی خۆی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپادا تۆمار كرد.
بارسێلۆنا كه به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له چێڵسیی برده‌وه، خۆی گه‌یانده چاره‌كی پێش كۆتایی.