Mutlu Demirtaştan
13 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2018
ئیستانبوڵ - AA
له میانی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی ٣٠ی پرێمیەر لیگدا، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ستۆك سیتی برده‌وه.
له هه‌ریه‌ك له خوله‌كه‌كانی ١٠ و ٥٠ یارییه‌كه‌دا، داڤید سیڵڤا دوو گۆڵی بۆ مانچسته‌ر سیتی تۆمار كرد و به‌وشێوه‌یه‌ش یانه‌كه بووه خاوه‌نی چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌ك.
مانچسته‌ر سیتی پێشه‌نگی ریزبه‌ندیی كۆی خاڵه‌كانی بۆ ٨١ به‌رزكرده‌وه و جیاوازیی نێوان خۆی و مانچسته‌ر یونایتدی دووه‌می ریزبه‌ندیی بۆ ١٦ خاڵ به‌رزكرده‌وه و به‌رله ته‌واوبوونی خوله‌كه به هه‌شت هه‌فته هه‌نگاوێكی دیكه له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه نزیك بوویه‌وه.
هاوكات یانه‌ی ستۆك سیتی كه شه‌ش یارییه تامی بردنه‌وه‌ی نه‌كردووه، به ٢٧ خاڵه‌وه له پله‌ی ١٩ی ریزبه‌ندییدایه.