Ahmet Furkan Mercan
31 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2021
تۆکیۆ- AA
تا ئێستا ٢٤١ کارمەندی ئۆڵۆمپیاتەکانی تۆکیۆ تووشی کۆرۆنا بوون.
کۆمیتەی رێخەری ئۆڵۆمپیاتەکان، ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە میانەی ئۆڵۆمپیاتەکانی تۆکیۆی ٢٠٢٠ لە سەرتاسەری ژاپۆن ٢١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون.
ئەو کەسانەش پێکدێن لە ١٤ کارمەندی گرێبەست و حەوت بەرپرسی فەرمی.
بەڵام لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە کۆرۆنا لە نێوان وەرزشکارەکانی ناو ئۆڵۆمپیاتەکان تۆمار نەکراوە و ئەو کەسانەشی گومان دەکرێت گوێزەرەوەی ڤایرۆسەکەبن، کەرەنتین کراون.