Ramal Abdullah Mahmood
15 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2017
واشنتۆن - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رێکس تیلەرسن:
- "ئەو کارە ئیستیفزازیانە تەنها دەبێتە هۆی ئەوەی کۆریای باکوور لە رووی دیپلۆماسی و ئابوورییەوە بە تەنها بمێنێتەوە".
- "ئاراستەکردنی مووشەک بە شێوەیەکی ئیستیفزازی لە لایەن کۆریای باکوور، دووەمین هەڕەشەیە لەم ماوەیەی دواییدا لەسەر گەلی ژاپۆن کە هاوپەیمانی ئەمریکایە".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن لەبارەی ئاراستەکردنی مووشەکێکی نوێ لە لایەن کۆریای باکوورەوە رایگەیاند: "ئەو کارە ئیستیفزازیانە تەنها دەبێتە هۆی ئەوەی کۆریای باکوور لە رووی دیپلۆماسی و ئابوورییەوە بە تەنها بمێنێتەوە".
تیلەرسن تیشکی خستە سەر ئەوەی ئاراستەکردنی مووشەک بە شێوەیەکی ئیستیفزازی لەلایەن کۆریای باکوور، دووەمین هەڕەشەیە لەم ماوەیەی دواییدا لەسەر گەلی ژاپۆن کە هاوپەیمانی ئەمریکایە. داوایشی لە هەموو وڵاتان کرد رێوشوێنی پێویست بگرنە بەر بەرامبەر رژێمی کۆریای باکوور.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی تیلەرسندا هاتووە: "چین بەشێکی مەزنی پێویستیی نەوت بۆ کۆریای باکوور دابین دەکات. رووسیاش زۆرترین رێژەی پێداویستییەکان بۆ کۆریای باکوور دابین دەکات. دەبێ چین و رووسیا خەمسارد نەبن بەرامبەر ئەو کارە نابەرپرسانەی ئەو وڵاتە و لای خۆیانەوە هەنگاوی پێویست بگرنە بەر".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشاوە کە ئەو کارە ئیستیفزازیانە تەنها دەبێتە هۆی ئەوەی کۆریای باکوور لە رووی دیپلۆماسی و ئابوورییەوە بە تەنها بمێنێتەوە.