Emrah Oktay
31 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2021
تۆکیۆ- AA
لە رۆژی هەشتەمی ئۆڵۆمپیاتەکانی تۆکیۆ و لە میانەی یارییەکانی تیرهاوێژیدا یاریزانی تورک مەتێ گازۆز بووە براوەی مەدالیای زێڕ.
گازۆز-ی تەمەن ٢٢ ساڵ توانی قۆناغ بە قۆناغ تا کۆتایی رکابەرییەکان سەربکەوێت و لە قۆناغی کۆتاییدا لە یاریزانی ئیتاڵی ماورۆ نەسپۆلی بردەوە و توانی نازناوی براوەی یەکەم بەدەستبهێنێت.
لە دوای ئەویش نەسپۆلی مەدالیای زیو و یاریزانی ژاپۆنی تاکاهارو فوروکاوا مەدالیای بڕۆنزی بەدەستهێنا.