Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
ئالێکسی لوتسێنکۆ'ی کازاخستانی بووە براوەی ٥٨همین گەڕی پاسکیلسواری سەرکۆماریی تورکیا (Tour of Türkiye).

٥٨ەمین گەری پاسکیلسواری سەرکۆماریی تورکیا کە لەلایەن فیدراسیۆنی پاسکیلسواری تورکیاوە بە سەرپەرشتی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕێکخراوە، لە هەشتەمین و کۆتا ڕۆژدا، بە درێژایی ١٣٠.٥ کیلۆمتری ڕێگەی ئیستانبوڵ-سوڵتان ئەحمەد کۆتایی پێهات.

پاسکیلسواری کازاخستانی، ئالێکسی لوتسێنکۆ، بە ڕیکۆردی ٣٠ کاتژمێر و شەش خوولەک و ٥٨ چرکە توانی پلەی یەکەم لە ٥٨مین خوولی پاسکیلسواریی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیادا بەدەستبهێنێت.

دوای ئەو وەرزشوانی ئەڵمانی بەن زویهۆف بە ٢٦ چرکە کەمتر دێت و لە ڕیزبەندی سێیەمیش هارۆڵد تاجادای ئاستانایی بە ٥١ چرکە کەمتر لە ڕکابەرەکەی پێش خۆی، سەرکەوت.

