جێفری پێشنیاز بۆ بایدن ده‌كات له‌سه‌ر سیاسه‌تی تره‌مپ به‌رده‌وام بێت سه‌باره‌ت به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سووریا، جێمس جێفری كه له‌م مانگه‌دا ده‌ستبه‌رداری ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌بێت، پێشنیاز بۆ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، جۆ بایدن ده‌كات سیاسه‌ته‌كانی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌یڕه‌و بكات.
Washington DC
واشنتۆن – AA
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سووریا، جێمس جێفری كه له‌م مانگه‌دا ده‌ستبه‌رداری ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌بێت، پێشنیاز بۆ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، جۆ بایدن ده‌كات سیاسه‌ته‌كانی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌یڕه‌و بكات.
جێمس جێفری له میانی لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی Defense One، داكۆكی له سیاسه‌تی ئیداره‌ی تره‌مپ كرد له سووریا.
جێفری ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه بڕیاری سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له ساڵی ٢٠١٩دا بۆ كشاندنه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سووریا بۆ هیچ كه‌س چاوه‌ڕوانكراو نه‌بوو، كه دواتر به‌هۆی خستنه‌رووی ژماره‌یه‌ك هۆكار تره‌مپ رازی بوو به‌وه‌ی نزیكه‌ی ٢٠٠ سه‌رباز له سووریا بمێننه‌وه.
هه‌روه‌ها تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هیچ كاتێك ژماره‌ی ته‌واوه‌تی سه‌ربازانییان له سووریا ئاشكرا نه‌كردووه و هۆكاری ئه‌مه‌یشی بۆ پرسی په‌یوه‌ست به ئاسایش گه‌ڕانده‌وه.
جێمس جێفری ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی ره‌تكرده‌وه كه ده‌ڵێ: "ئه‌مریكا كوردانی سووریای بۆ توركه‌كان جێهێشت" و گوتی: "هیچ دڵنیاییه‌كی سه‌ربازییمان نه‌داوه به كورده‌كان(ی سووریا) له به‌رامبه‌ر توركیا. ئه‌مریكا دڵنیایی داوه به كورد له به‌رامبه‌ر هاتن و ئه‌گه‌ری هێرشی رژێمی (به‌شار) ئه‌سه‌د، سه‌ربازه به‌كرێگیراوه‌كانی رووسیا و داعش، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر توركیا دڵنیاییه‌كی له‌م جۆره‌ی نه‌داوه".
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سووریا، جێمس جێفری پێشنیازی بۆ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، جۆ بایدن و تیمه‌كه‌ی كرد كه به‌رده‌وامی بده‌ن به سیاسه‌ته‌كانی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ له عێراق و سووریا و گوتی: "هه‌رچه‌ند ئیداره‌ی تره‌مپ نه‌یتوانی كێشه ریشه‌داره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام لانیكه‌م توانی هاوسه‌نگییه‌ك له‌نێوان لایه‌نه‌كان دروست بكات و ئه‌مه‌ش باشه له‌نێوان خراپترین سیناریۆكاندا".