جۆ بايدن ژمارهیهك ناوى كابينەكەى ئاشكراكرد
جۆ بايدن، بۆ وەزارەتى ئاسايشى ناوخۆ، كهسایهتی بەرەچەڵەك ئەمريكى لاتينى، ئاليخاندرۆ مايۆركاس و بۆ بەڕێوەبەرى هەواڵگرى نيشتيمانى ئەمريكا، ئاڤريل هاينس-ی دەستنيشانكردووە.
New York
نيويۆرك - AA
سەرۆكى هەڵبژێردراوى ئەمريكا جۆ بايدن، ئاشكرايكرد كە بۆ پۆستى وەزارەتى دەرەوە، ئهنتۆنى بلینكن و بۆ راوێژكارى ئاسايشى نيشتيمانیی جهیك سهڵیڤان دەستنيشان دەكات.
جۆ بايدن ناوى ئەو كەسانەى ئاشكراكرد كە ژمارهیهك پۆستى گرنگ لەنێو كابينەكەى وەردەگرن.
بايدن بۆ پۆستى وەزارەتى دەرەوە ناوى ئهنتۆنى بلینكن-ى ئاشكراكرد كە يەكێكە لە راوێژكارە باڵاكانى سياسەتى دەرەوە و بۆ پۆستى راوێژكارى ئاسايشى نيشتيمانیى، جهیك سهڵیڤان-ى هەڵبژارد.
ئهنتۆنى بلینكن-ى تەمەن ٥٨ ساڵان، لە هەمان كاتدا ياريدەدەرى بايدن بووە لە ليژنەى پەيوەندييەكانى دەرەوەى ئەنجوومەنى پيران و لە سەردەمى سەرۆكايەتى باراك ئۆباما، جێگرى وەزيرى دەرەوە و ياريدەدەرى راوێژكارى ئەنجوومەنى ئاسايشى نيشتيمانى بووە.
هاوكات جهیك سهڵیڤان-ى تەمەن ٤٣ ساڵان، كە تا بڵێى لە جۆ بايدن-وە نزيكە پۆستى راوێژكارى ئاسايشى نيشتيمانى وەردەگرێـت.
بۆ پۆستى نوێنەرى هەيشەيى ئەمريكا لە نەتەوەيەكگرتووەكان، ليندا تۆماس گرينفيڵد-ى رەشپێست باس دهكرێت.
جۆ بايدن بۆ وەزارەتى ئاسايشى ناوخۆ، كهسایهتی بەرەچەڵەك ئەمريكى لاتينى، ئاليخاندرۆ مايۆركاس و بۆ بەڕێوەبەرى هەواڵگرى نيشتيمانى ئەمريكا، ئاڤريل هاينس-ی دەستنيشانكردووە.
هاوكات جۆن كێرى كە لە سەردەمى ئۆباما وەزيرى دەرەوە بوو، جۆ بايدن وەكو نوێنەرى تايبەتى گۆڕانكارييەكانى كەشوهەوا دياريكردووە.