جيهان, هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا

بایدن ویلایەتی جۆرجیا و ترەمیش ویلایەتی کارۆلینای باکووری بردەوە

لە ٥٩یەمین ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ویلایەتی کارۆلینای باکوور و جۆو بایدینیش ویلایەتی جۆرجیای بردەوە.

Dildar Baykan  | 14.11.2020 - نوێکردنەوە : 14.11.2020
بایدن ویلایەتی جۆرجیا و ترەمیش ویلایەتی کارۆلینای باکووری بردەوە

Washington DC

واشنتۆن - AA

لە ٥٩یەمین ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ویلایەتی کارۆلینای باکوور و جۆو بایدینیش ویلایەتی جۆرجیای بردەوە.

بەپێی ئەو ئامارە نافەرمیانەی کە لە راگەیەندنەکانی ئەمریکا بڵاوکراونەتەوە، ترەمپ سەدا٥٠ی دەنگەکانی ویلایەتی کارۆلینای بەدەستھێناوە، لەلایەکی دیکەش کاندیدی دیموکراتەکان جۆو بایدن تەنھا ٤٨.٦ی دەنگەکانی لەم ویلایەتە بەدەستھێناوە.

لەلایەکی دیکەش جۆو بایدن سەدا ٤٩.٥٢ی دەنگەکانی ویلایەتی جۆرجیای بەدەستھێنا و تێدا سەرکەوتوو بووە، لە بەرامبەردا دۆناڵد ترەمپ تەنھا سەدا ٤٩.٢٣ی دەنگەکانی ویلایەتی جۆرجیای بەدەستھێناوە.

بەم پێیەش تاکو ئێستا بایدن کۆی گشتی ٣٠٦ نوێنەری ھەڵبژاردنی بەدەستھێناوە و ترەمپیش تەنھا ٢٣٢ نوێنەری ھەڵبژاردنی بەدەستھێناوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın