جيهان, هەوالي كۆمپانیەکان

پەیوەندی دەنگ و ڤیدیۆ بۆ ئەپلیکەیشنی "تویتەر" زیاد دەکرێت

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، ئیلۆن ماسک رایگەیاند، تایبەتمەندی نوێ بۆ ئەپلیکەیشنی تویتەر زیاد دەکەن کە رێگا بە بەکارھێنەران دەدات پەیوەندی دەنگ و ڤیدیۆ ھاوشێوەی بەرنامەکانی دیکەی وەک "تێلێگرام" و "واتسئەپ" ئەنجام بدەن.

Murat Başoğlu  | 11.05.2023 - نوێکردنەوە : 12.05.2023
پەیوەندی دەنگ و ڤیدیۆ بۆ ئەپلیکەیشنی "تویتەر" زیاد دەکرێت

Washington

واشنتۆن – AA

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، ئیلۆن ماسک رایگەیاند، تایبەتمەندی نوێ بۆ ئەپلیکەیشنی تویتەر زیاد دەکەن کە رێگا بە بەکارھێنەران دەدات پەیوەندی دەنگ و ڤیدیۆ ھاوشێوەی بەرنامەکانی دیکەی وەک "تێلێگرام" و "واتسئەپ" ئەنجام بدەن.

تویتەر ھەروەھا دەست دەکات بە کۆدکردنی ئەو نامە تایبەتانەی کە لەلایەن بەکارھێنەرانەوە ئاڵوگۆڕ دەکرێن، ئەوەیش بە ئامانجی پاراستنی نھێنیەکانیان کە ئیلۆن ماسک چاوەڕان دەکات، ئەو هەنگاوە ببێتە مایەی زیادبوونی ژمارەی بەکارھێنەرانی تویتەر.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاندووە کە بەم نزیکانە ئەنجامدانی پەیوەندی دەنگ و ڤیدیۆ بۆ بەشداربووانی تویتەر بەردەست دەبێت.

ئیلۆن ماسک لە تویتەکەیدا بۆ بەکارھێنەرانی تویتەر نووسیوویەتی "دەتوانن لە ھەر شوێنێکی جیھاندا بن، قسە لەگەڵ ھەر کەسێکدا بکەن، بێ ئەوەی ژمارەی تەلەفۆنەکانتان بەو کەسانە بدەن".

راشیگەیاندووە لە دوایین نوێکاریدا، توانای وەڵامدانەوی بەکارھێنەران دەتوانن وەڵامی ھەریەکێک لەو نامانە بدەنەوە کە وەریدەگرن، تەنانەت ئەگەر لە چوارچێوەی زنجیرەی (Thread)یشدا بێت، ھەروەھا دەتوانن ئیمۆجیش بەکار بھێنن.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، ئیلۆن ماسک ئاماژەی بەوەشداوە کە پلاتفۆرمەکە دەست دەکات بە کۆدکردنی نامە تایبەتییەکان لەنێوان بەکارھێنەران، ئەوەیش بە ئامانجی پاراستنی نھێنیەکانیان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın