Fatma Nur Söğütlü
08 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2023
بورسا - AA
"کێبڕکێی نێودەوڵەتیی سەمای فۆلکلۆریی ئاڵتون کاراگۆز" کە ئەمساڵ بۆ ٣٥هەمین جارە لەلایەن دامەزراوەی رۆشنبیری و هونەر و گەشتیاری بورسا (BKSTV) بە سەرپەرشتیی گەورەشارەوانیی بورسا رێکخرا بوو، دەستی پێ کرد.
هونەردۆستانی شاری بورسا بە گرنگییەکی زۆرەوە لەو کێبڕکێیە دەڕوانن کە لە تیاترۆخانەی کراوەی رەشاد ئۆیاڵ بەڕێوەچوو.
گرووپەکانی سەما کە لە ١٧ وڵاتی جیاوازەوە هاتبوون لە رێورەسمی کردنەوەی کێبڕکێکەدا بە جلوبەرگی فۆلکلۆریی خۆیان نمایشێکیان پێشکەش کرد.
ئەو گرووپانەی سەما کە لە کۆتایی چالاکییەکەدا سڵاویان لە ئامادەبووان کرد کە بەچەپڵەریزان پێشوازییان لێ کردن.