هونەر و كلتوور

هونەرمەندی ناوداری ئێران محەمەد رەزا شەجەريان كۆچى دوايى كرد

هونەرمەندى گەورە و ناوداری ئێران، محەمەد رەزا شەجەريان لە تەمەنى ٨٠ ساڵيدا بە نەخۆشى شێرپەنجە گيانيلەدەستدا.

Ahmet Dursun, Mustafa Melih Ahıshalı  | 08.10.2020 - نوێکردنەوە : 09.10.2020
هونەرمەندی ناوداری ئێران محەمەد رەزا شەجەريان كۆچى دوايى كرد

Ankara

ئەنقەرە - AA

هونەرمەندى گەورە و ناوداری ئێران، محەمەد رەزا شەجەريان لە تەمەنى ٨٠ ساڵيدا بە نەخۆشى شێرپەنجە گيانيلەدەستدا.

بە گوێرەى هەواڵێكى تەلەفزيۆنى فەرميى ئێران، شەجەريان كە لە ساڵى ٢٠١٦وە بەدەست شێرپەنجەى گورچيلەوە دەناڵێنێت، لە نەخۆشخانەى جەم لە تارانى پایتەختی ئێران گيانيلەدەستدا.

شەجەريان، دواى تێكچوونى دۆخى تەندروستى رۆژى ٥ى تشرينى يەكەم گواسترايەوە يەكەى چاودێرى چڕ لە نەخۆشخانەى جەم لە تارانى پايتەخت، لە دواى ئاشكرابوونى تووشبوونى بە شێرپەنجەى گورچيلە لە ساڵى ٢٠١٦دا لەو بەوارەوە بەبەردەوامى لە ژێر چاودێرى پزيشكاندا بووە.

- بە درێژايى تەمەنى بووەتە خاوەنى چەندين خەڵات

شەجەريان، كە نازناوى "ئوستاد"يان پێبەخشيوە و ئەو نازناوە لە ئێران دەبەخشرێتە ئەو كەسايەتييانەى كە لە بوارەكانى هونەر و ئەدەب كاريگەريى بەرچاويان هەيە، لە ساڵى ١٩٤٠ لە شارى مەشهەد لە دايكبووە.

ئوستاد، لە ماوەى ژيانى بە خەڵاتى رێكخراوى پەروەردە، زانست و كەلتورى سەر بە نەتەوەيەكگرتووەكان (UNESCO)وە چەندين خەڵاتى پێبەخشرا، UNESCO لە ساڵى ١٩٩٩ خەڵاتى پيكاسۆ و لە ساڵى ٢٠٠٦دا بەهۆى ئەو كاريگەرييەى كە هەيبووە لە جيهانى ميوزيك خەڵاتى مۆزارتى پێبەخشى. هونەرمەندى گەورەى ئێران لە ساڵەكانى ٢٠٠٤ و ٢٠٠٦ وەكو كانديد بۆ وەرگرتنى خەڵاتى بەناوبانگى ميوزك، خەڵاتەكانى گرامى دەستنيشانكرابوو.

- پاڵپشتى خۆپيشاندانەكانى دواى هەڵبژاردنەكانى ساڵى ٢٠٠٩ى كردبوو

شەجەريان، كە بەهۆى پێشيلكردنى مافەكانى مرۆڤ و ماف و ئازادييەكان لە سەردەمى سەركۆمارى پێشووترى ئێران ئەحمەدى نەژاد، رەخنەى توندى ئاراستەى دەسەڵات كردبوو، لەو رۆژەوە پەخشى گۆرانييەكانى لە راديۆ و تەلەڤزيۆنى فەرميى ئێران راگيرا.

شەجەريان، لە شارەدێى توس لە نزيك شارى مەشهەد بە خاك سپێردرا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın