خەڵاتی نۆبێل لە بواری ئەدەب بەخشرایە شاعیری ئەمریکی لویس گلوک
خەڵاتی نۆبێل لە بواری ئەدەب ئەمساڵ بەخشرایە شاعیری ئەمریکی، لویس گلوک.
Ankara
ئەنقەرە- AA
خەڵاتی نۆبێل لە بواری ئەدەب ئەمساڵ بەخشرایە شاعیری ئەمریکی، لویس گلوک.
ئەکادیمیای شاهانەی سوید لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە لویس گلوک بەهۆی بوونی زمانی رەوان، ژیانی خێزانی، پەیوەندی نێوان دایک و باوک و خوشک و برا لە شیعرەکانیدا بە شایستەی خەڵاتەکە داندراوە.
لویس گلوک ساڵی ١٩٤٣ لە نیویۆرک لەدایکبووە، یەکەم دیوانی لە ساڵی ١٩٦٨ بە ناوی "یەکەم لەدایکبوون" بڵاوکردووەتەوە و یەکێکە لە ناوە دیارەکانی بواری شیعر و ئەدەب لە ئەمریکا.
ناوبراو تا ئێستا ١٢ دیوانی دەرکردووە و چەندین خەڵاتیشی بەدەستهێناوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەنBREAKING NEWS:
— The Nobel Prize (@NobelPrize) October 8, 2020
The 2020 Nobel Prize in Literature is awarded to the American poet Louise Glück “for her unmistakable poetic voice that with austere beauty makes individual existence universal.”#NobelPrize pic.twitter.com/Wbgz5Gkv8C