لە سلێمانی یادی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسای مەسیح کرایەوە
بەبۆنەی یادی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسای مەسیح، لە کڵێسای ماریوسف لە شاری سلێمانی نوێژێکی بە کۆمەڵ بە پابەندبوون بە رێککارە تەندروستییەکانەوە بەرێوەچوو.
As Sulaymaniyah
سلێمانی-AA
بەبۆنەی یادی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسای مەسیح، لە کڵێسای ماریوسف لە شاری سلێمانی نوێژێکی بە کۆمەڵ بە پابەندبوون بە رێککارە تەندروستییەکانەوە بەرێوەچوو.
لە رێوڕەسمەکەدا کە تەنها تایبەت بوو بەنوێژی جەژن، تیایدا هەوڵدرا رێکارە تەندروستییەکان جێبەجێ بکرێت.
لە رێوڕەسمەکەدا هیچ کۆبوونەوە و گردبوونەوەیەکی بەکۆمەڵ ئەنجام نەدرا ئەویش دوای بەیانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان تایبەت بە رێککارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم تاوەکو دوای ١٥ ی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو.