سلێمانی .. کردنەوەی دوو پێشانگای فۆتۆگرافی لەیادی دامەزراندنی شارەکەدا
لەچوارچێوەی کاروچالاکییەکانی تایبەت بە یادکردنەوەی ٢٣٥ ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانی، دوو پێشانگای فۆتۆگرافی لە دووکاتی جیاوازدا کرانەوە.
As Sulaymaniyah
سەرەتا لە باخی گشتیی سلێمانی، رێکخراوی کوردستان فۆتۆ-لقی سلێمانی پێشانگایەکی پۆرترەیتی بۆ کەسایەتییە دیارەکانی شارەکە کردەوە.
ھەورەھا کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان ـ لقی سلێمانی بەھەماھەنگیی لەگەڵ گرووپی فۆتۆگرافەرانی گەڵا، لە ساڵیادی بنیادنانی شاری سلێمانیدا پێشانگایەکی فۆتۆگرافەری بە دروشمی (سلێمانی شاری داھێنان و ئەدەبە) لە گەلەری ئەمنەسووورەکە کردەوە.
لەرێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگاکەدا، ھەریەک لە جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی و وەزیری رۆشنبیری ھەرێم، محەمەد سەعید عەلی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکە و رۆشنبیران و ھونەردۆستان ئامادەبوون. بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن