Dlshad Saifaalddin Ahmed
22 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2019
سلێمانی ـ AA
لە شاری سلێمانی تەرمی شاعیرێکی شارەکە بەناوی محەمەد عومەر عوسمان کە ناسراوە بە جەنەراڵی پایز لە ماڵەکەیدا بە خنکاوی دۆزرایەوە.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، سەرکەوت ئەحمەد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ھەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند کە پێشتر محەمەد عومەرعوسمان برایەکی ئاگادار کردووەتەوە لەوەی بیتاقەتە، دوای سەردانی براکەی بۆلای بە خنکاوی لە ماڵەوە بینیویەتی.
محەمەد عومەر عوسمانی تەمەن ٦٢ ساڵان ، دیوانی شیعری خۆی ھەبووە و بەھۆی ئەوەی زۆربەی شیعرەکانی باسیان لە وەرزی پایز و گەڵاڕێزان کردووە ، نازناوی جەنەراڵی پایزی پێدراوە.