توركيا, هونەر و كلتوور, ژيان

دارتاشێکی تورک وەک بەدیھێنانی خەونی منداڵی ئۆتۆمبێلێکی لە دار دروست کرد

دارتاشێکی تورک بە ناوی، ئادەم سای لە ڕێگای دروستکردنی ئۆتۆمبێلێک لە دار، خەونی منداڵی خۆی بەدیھێنا.

Mustafa Kurt, Zahir Sofuoğlu  | 27.02.2025 - نوێکردنەوە : 11.03.2025
دارتاشێکی تورک وەک بەدیھێنانی خەونی منداڵی ئۆتۆمبێلێکی لە دار دروست کرد

Antalya

ئانتاڵیا ــ AA

دارتاشێکی تورک کە دانیشتووی قەزای ئالانیا-ی سەربە پارێزگای ئانتاڵیایە، بە ناوی ئادەم سای خەونی منداڵی خۆی بەدیھێنا کە بریتی بوو لە دروستکردنی ئۆتۆمبێلێک لە دار.

ئادەم سای بۆ بەدیھێنانی خەونەکەی، کارگەیەکی بچووکی لە سوچێکی باخچەی چێشتخانەی خێزانەکە دامەزراند، لەوێ ئۆتۆمبێلێكی بە پارچە دار دروست کرد.

ئەو دارتاشە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوەکرد کە لە تەمەنی ١٠ ساڵییەوە دەستی بە پیشەی دارتاشیی کردووە و ڕاشیگەیاند کە بە بەکارهێنانی ئامێرەکانی هەڵکۆڵین، بەردەوام گرنگی بە ھونەری ھەڵکۆڵین لەسەر تەختە دەدات.

ئادەم سای گوتیشی: "کاتێک کارێکی زۆرم نەبێت ئەوا خانوو لە دار دروست دەکەم، لە کارگەکەم کەلوپەلی سەرنجڕاکێش لە دار دروست دەکەم دواتر نمایشیان دەکەم".

ڕاشیگەیاند: "لە ماوەی سێ ساڵدا، توانیوومە ئۆتۆمبێلێک لە دار دروست بکەم، سەرەتا سندوقی ئۆتۆمبێلەکەم دروست کرد، دواتر بزوێنەرێکم بۆ ئۆتۆمبێلەکە دانا، ئێستا دەتوانم ئۆتۆمبێلەکەم لێبخوڕم".

ئادەم سای ئاماژەی بەوەشدا کە پلانی ھەیە تا کۆتایی ژیانی لە پیشەکەی بەردەوام بێت و باسی لەوەش کرد کە خەونی داھاتووی ئەوەیە فڕۆکەیەک لە دار دروست بکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın