Cüneyt Çelik,Hüseyin Demirci
27 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2023
قەرس - AA
بارینی بەفرێکی زۆر و بوونی تەمێکی چڕ لەسەر ڕێگای نێوان پارێزگاکانی قەرس-ئیغدر، هاتوچۆی شۆفێرانی سەخت کردووە.
ئەو بارانە بەلێزمەیەی کاتەکانی بەیانی لە قەرس باری، دوای نیوەڕۆ بارینی بەفری بە دوادا هات.
لە قەزای ساریکامش کە بارینی بەفر کاریگەر بوو، هاووڵاتیان بەفری کەڵەکە بووی بەردەم خانوو و دووکان و سەر ئۆتۆمێلەکانیان ڕاماڵی.
ئەمراه دەمیر، کە یەکێکە لە دانیشتوانی قەزاکە، ئاماژەی بەوە کرد ئەو بەفرەی چاوەڕوان دەکرا بە چڕی باری و هیوای خواست زستانێکی پڕ بەفر بەڕێبکەن.
هاوکات بەهۆی کەڵەکە بوونی بەفرێ و بوونی تەمێکی چڕ لەسەر ڕێگای نێوان پارێزگاکانی قەرس-ئیغدر، شۆفێرران دووچاری سەختی بوون و، پۆلیسیش داوای لە شۆفێران و هاوولاتیان کرد وریابن و ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.
لەلایەکی دیکەوە، تیمەکانی شارەوانی بەردەوام لە کاردان بۆ ڕاماڵینی بەرفری سەر شەقامەکان و خوێکردنیان.