Rewa Mahmood Hasan
23 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2020
سلێمانی - AA
لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW لە سەر رێگای سلێمانی - ھەڵەبجە، دوو ھاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە، موقەدەم بارزان عوسمان محەمەد لە لێدوانێکیدا رایگەیاند کە لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW لە نزیک گوندی قاجر سەربە قەزای سەید سادق سەربە پارێزگای هەڵەبجە، دوو ھاووڵاتیی بە ناوەکانی ج. ک. ف. و ب. م. ع. گیانیان لەدەستدا.

بارزان عوسمان محەمەد راشیگەیاند کە دوو ھاووڵاتیی دیکە بەناوەکانی ف. ع. م. و ڕ. م. م. لە رووداوەکەدا برینداربوون و لەبەر سەختی برینەکانیان لە نەخۆشخانەی شەھید شەوکەت لە قەزای سەید سادقەوە ڕەوانەی نەحۆشخانەی فریاکەوتنی سلیمانی کروان.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکرد کە پەروای بۆ رووداوەکە لێکۆڵینەوەکە لە بنکەی پۆلیسی سیروان کراوەتەوە.