هونەر و كلتوور, عێراق

ئێزدییەکان لە هەوڵی پەرەپێدان بە کولتوور و ڕۆشنبیری خۆیان دان

ئێزدییەکان بە ڕێزگرتن لە کەسایەتی و ڕێکخستنی بۆنە و فێستیڤاڵی جیاجیا، پەرە بە کولتووری و باوەڕەکانیان دەدەن.

Rawan Subhi Obaiullah  | 17.02.2025 - نوێکردنەوە : 01.03.2025
ئێزدییەکان لە هەوڵی پەرەپێدان بە کولتوور و ڕۆشنبیری خۆیان دان

Dahuk

دهۆک - AA

ئێزدییەکان بە ڕێکخستنی بۆنە و فێستیڤاڵی جیاجیا و بەشداری کەسایەتییەکان، لە هەوڵی پەرەپێدان و زیندوو ڕاگرتنی باوەڕ و کولتوورەکەیان دان.

بنکە و ناوەندە ڕۆشنبیریی و کۆمەڵایەتییەکان کە ئەرکیان زیندووڕاگرتن و پەرەپێدان بە کولتووری ئێزدییە، بە ڕێگەی ڕێکخستنی فێستیڤاڵ و بۆنە و بانگهێشتکردنی کەسایەتییەکان هەوڵی خزمەتکردنی کولتوورەکەیان و ڕێزگرتن لە کەسایەتییەکانیان دەدەن.

لەبارەی هەوڵدان بۆ نیشاندانی چاند و هونەری ئێزدی بۆ ڕای گشتی، سەرۆكی تپیی هونەری شاریا، شێخ سمایل شێخ مزۆ، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئێمە لە ماوەی ٢٧ ساڵی ڕابردوودا، بەشداریمان لە چەندین فێستیڤاڵی هونەریی لە وڵاتانی، مەكسیك، پۆڵۆنیا، ئیمارات، هیندستان و چەندین وڵاتی دیکەی جیهان كردووە".

شێخ سمایل شێخ مزۆ گوتیشی: "مەبەست لە هەوڵەکانمان، نیشاندانی ڕەسەنایەتی و کولتووری تایبەت بە خۆمانە".

بنکەی لالش کە لە ساڵی ١٩٩٣ لە شاری دهۆک دامەزراوە، یەکێکە لەو بنکانەی کە پەرەپێدان و ئاشناکردنی ڕای گشتی بە باوەڕی ئێزدی و نەریتەکانیانی بە ئەرکی خۆی دەزانێت.

سەرۆکی بنکەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی لالش، سه‌عيد جەردۆ ڕایگەیاند: "ساڵانە هەوڵی ڕێکخستن فێستیڤاڵ و بۆنەی جیاجیا دەدرێت کە مەبەست لێی گرنگیدانە بە کولتووری ئێزدی. هاوکات خەڵاتێکیش تایبەت دەکرێت بە کەسایەتییەکمان کە خزمەتیان کردبێت".

جەردۆ دەشڵێت، "فێستیڤاڵی ئەمساڵ لە زانکۆی دهۆک بووە، گۆرانی، هەڵپەڕکێ، نمایشی تابلۆ، شێوەی ژیان و جلوبەرگ و موزیکی تایبەت بە ئێزدییەکان نمایشکرا، هاوکات کەسایەتی ئایینی ئێزدی، بابا چاویش خەڵات كرا".






بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın