ئاھەنگی دەرچوونی منداڵان لە پەیمانگای گوندی بچووک لە ھەولێر بەڕێوەچوو

Arbil
ههولێر - AA
پەیمانگای گوندی بچووک لە چوارچێوەی فێستیڤاڵێکدا، ئاھەنگێکی دەرچوونی بۆ دوو قۆناغی داینگەی منداڵان ئەنجامدا کە تەمەنییان لە دوو ساڵ بۆ چوار ساڵان بوو کە تێیدا چەند بڕگەیەکی جیاواز پێشکەشی ئامادەبووان کرا.
لە دەستپێکی فێستیڤاڵەکەدا، منداڵانی چوار ساڵانه بەشداربوون لە گوتنەوەی چەند سروود و گۆرانییەک و پاشان چەند قوتابییەک لە قۆناغە جیاوازەکانی دیكهی پەیمانگاکە، بە ژەنینی چەند پارچە میوزیکێک بەشداریان تێدا کرد.
لە بڕگەیەکی فێستیڤاڵەکەدا، منداڵان لە نمایشی گۆرانییەکی کاوبۆیی بەشدارییان کرد و وەک لە نیشاندانی ھێز و مانەوە، چونکە مێژووی کڵاوی کاوبۆیی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆزدەھەم، کاتێک کرێکارەکان لە کێڵگەکانی ڕۆژئاوا و باشووری ئەمریکا، ھەروەھا کەنەدا کاریان دەکرد، ئەم کڵاوەیان وەک خۆپارێزی بەکاردەھێنا، بۆ خۆپاراستن لە تیشکی خۆر و باران لە وەرزە جیاوازەکاندا، کڵاوەکە لێوارێکی پانی ھەیە کە یارمەتی پاراستنی دەم و چاو دەدات لە وەرزی ھاویندا، ھەروەھا ناوەڕاستەکەی وەک تاج بەرزە و ئەمەش یارمەتیدە بۆ ھەواگۆڕکێ، ھەر بۆیە بەپێی تێپەڕینی کات، ئەم کڵاوە بووتە ڕەمز و سیمبولێکی کولتووریی بەھێز، ھەر بۆیەش لەم ساڵانەی دواییدا بەکارھێنانی ئەم کڵاوە لە چینی ڕەنجدەران تێپەڕی کرد و بەشێکی زۆر لە چین و توێژە جیاوازەکان وەک ھێمایەکی بەھێزبوون بەکاریان دەھێنا. بە تایبەت ھونەرمەند و شانۆکارانی جیھانیی.
ھەروەھا منداڵانی دەرچوو چەند جۆرێک لە سەما و ھەڵپەڕکێیان به جلوبهرگی جیاوازهوه نمایش کرد و بوونە جێی سەرنجی ئامادەبووان.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن