یەکێتیی ئەورووپا تیمێک بۆ چاودێریکردنی ھەڵبژاردنەکان رەوانەی عێراق دەکات
- یەکێتیی ئەورووپا: "بڕیارمانداوە تیمێک بۆ چاودێریکردنی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە رەوانەی عێراق بکەین".
Arbil
ھەولێر ــ AA
یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند کە بڕیاریداوە تیمێک بۆ چاودێریکردنی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە رەوانەی عێراق بکات.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق پشت بەستن بە راگەیەنراوێکی یەکێتیی ئەورووپا بڵاویکردەوە کە لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە لەکسمبۆرگ، نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆڕێڵ پاڵپشتی یەکێتیی ئەورووپای بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی داھاتوو لە عێراق بۆ وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن دووپاتکردووەتەوە و ھاتووە:
"لەسەر داوای حکوومەتی عێراق، یەکێتیی ئەورووپا بڕیارداوە تیمی خۆی بۆ چاودێرێکردنی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە رەوانەی عێراق بکات".
لە راگەیەنراوەکەدا ھەروەھا ھاتووە "یەکێتیی ئەورووپا جارێکی دیکە پاڵپشتی خۆی بۆ ھەوڵەکانی حکوومەتی عێراق دووپات دەکاتەوە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە لەلایەن عێراقییەکانەوە بەڕێوەببرێت لەگەڵ رێزگرتن لە سەروەریی عێراق".
چاوەڕوان دەکرێت ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە عێراق لە ١٠ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت کە تیایدا ٢٥ ملیۆن و ١٣٩ ھەزار و ٣٧٥ دەنگدەر مافی بەشدارییکردنیان لە پڕۆسەکەدا ھەیە.