Heman Hussein Yaseen
23 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2021
ههولێر - AA
کاتژمێر ١١ی ئەمڕۆ سێشەممە، پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کشتوکاڵ و خۆراک لە پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر دەکرێتەوە.
لە پێشانگاکەدا، ١٧٠ کۆمپانیا لە ھەشت وڵاتەوە بەشدارن کە بەرھەم و بەروبوومەکانیان نمایش دەکەن.
پێشانگاکە چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.
کۆمپانیاکان لە ھۆڵەندا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، سعوودیە، ئوردن، میسر، تورکیا و ئێران بەشدارن و رۆژانەش پێشانگاکە لە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ تا حەوتی ئێوارە کراوە دەبێت.