ھەولێر.. خۆپیشاندانی قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگاکان
Arbil
هەولێر - AA
بە مەبەستی داواکردنی خەرجکردنی دەرماڵە، خۆپیشاندانی قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەستی پێ کرد.
لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە بەھۆی شەڕی داعش و قەیرانی داراییەوە دەرماڵەی قوتابییان لە تەواوی زانکۆ و پەیمانگاکان بڕاوە و پێشتر دەرماڵەی قوتابییان ٦٠ ھەزار بۆ ١٠٠ ھەزار دینار بوو، بەڵام ماوەی شەش ساڵە ئەم دەرماڵەیە بڕدراوە و لەئیستاشدا قوتابییان داوای گەڕانەوەی دەکەن.
خۆپیشاندانی قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگاکان ئەمڕۆ لە ھەولێر دەستی پێ کردووە، بەڵام ماوەی سێ رۆژە لە شاری سلێمانی بەردەوامە و دوێنێش لە میانی خۆپیشاندانەکاندا لەبەردەم زانکۆی سلێمانی، گرژی و ئاڵۆزی کەوتەوە و چەند قوتابییەک برینداربوون و گازی فرمێسکڕێژ لەلایەن پۆلیسەوە بۆ بڵاوپێکردنی قوتابییان بەکارھات.