Heman Hussein Yaseen
05 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2021
ههولێر - AA
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر رایگەیاند کە بەهۆی ئەوەی شوفێری بارھەڵگرێک خەوی لێکەوتووە لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتریی تووشی رووداوی هاتوچۆ هاتووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە کاتژمێر نۆی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بارھەڵگرێک کە بەرھەمی تەماتەی بارکردبوو لە کەلار بۆ ھەولێر، شوفێرەکەی لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتریی شاری ھەولێر خەو بردبوویەوە، ھەر بۆیەش بارھەڵگرەکە لە کۆنترۆڵ دەرچوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتوچۆ ئەوەیشی خستووەتەڕوو، دوای لە کۆنترۆڵ دەرچوون، بارھەڵگرەکە بەسەر دوورگەی ناوەندی شەقام کەوتووە و ستوونێکی کارەبا و ٥٠ مەتر گادرێلی شەقامەکەی تێکداوە و ئینجا شوفێرەکە خەبەری بووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر راشیگەیاندووە کە شوفێری بارھەڵگرەکە سەلامەتە.