Heman Hussein Yaseen
30 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2022
هەولێر - AA
بڕیارە سبەی پێنجشەممە، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای کۆنسوڵ ترانسی ئیسپانی واژوو بکات سەبارەت بە دروستکردنی ھێلی ئاسنین لە ھەرێمی کوردستان.
لەمبارەیەوە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە، پڕۆژەی ھێڵی ئاسنین لە ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیای کۆنسوڵ ترانسی ئیسپانی واژوو دەکەن.
پێشتریش بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون، ئاگرین عەبدوڵڵا بە میدیاکانی راگەیاندبوو کە پڕۆژەی ھێڵی ئاسنین لە کردنەوەی تەندەر بۆ دیراسەکردنی پڕۆژەکە بۆ کۆمپانیایەکی ئیسپانی دەرچووە و کەی دیراسەکەی تەواو کرد ئەوا گرێبەستی لەگەڵ واژوودەکەین و دواتر دەست بە دروستکردنی ھێڵی ئاسنین لە ھەرێم دەکرێت لە رووی کردارییەوە.
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون راشیگەیاندووە کە پڕۆژەی ھێڵی ئاسنین تێكرا ٩١٢ کیلۆمەتر دەبێت لە زاخۆ تا سلێمانی و گەرمیان و لقی لێدەبێتەوە بۆ ھەڵەبجە و رانیە و حاجی ئۆمەران و بەرواری باڵا و شوێنەکانی دیکە و پڕۆژەکە بەسێ قۆناغ تەواو دەکرێت".