Heman Hussein Yaseen
05 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2020
ههولێر - AA
بڕیاربوو سبەی یەکشەممە، شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەسەرۆکایەتی جێگری سەرۆکوەزیران، قوباد تاڵەبانی بە مەبەستی گفتوگۆ و دانوستان لەبارەی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا سەردانی بەغدا بکات بەڵام سەردانەکە دواخرا.
گوتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، سەمیر ھەورامی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگهیاند: ''بڕیارە ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە شاندی باڵای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکوەزیران قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدا بکات بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکانی پێشووتر و جێگیرکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژەی یاسای بوودجەی ٢٠٢١ی عێراق''.
بەپێی زانیارییەکان ئامانجی سەردانی شاندەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر پرسی نەوت و بوودجە و، شایستە داراییەکانی ھەرێم و بەھۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوه، سەردانەکە بۆ ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە دواخراوه.
پێشتر راگەیهنرابوو کە بڕیارە سبەی یەکشەممە، شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێم قوباد تاڵەبانی و ئەندامیەتیی ھەریەک لە وەزیرانی دارایی و پلاندانان، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، سەردانی بەغدا بکەن.