Abdulhameed Husseın Karam
25 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2020
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە رایگەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٦٤ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دھۆک بووە بە ٩٥ تووشبوو، ٣٠ لە ھەولێر، ٣٧ لە سلێمانی، یەک لە گەرمیان و یەک کەسیش لە راپەڕین تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٧٥ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، ١٣٤ کەس لە ھەولێر، دھۆک ١١٩ کەس، ١٥ کەس لە سلێمانی، پێنج کەس لە گەرمیان، یەک کەس لە راپەڕین و لە ھەڵەبجەش یەک کەس چاکبوونەتەوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ کەسی دیکە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، یەک کەس لە دھۆک و یەک کەس لە سلێمانی و یەک کەسیش لە گەرمیان.
بەپێی ئاماری گشتی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا لە ھەرێمی کوردستان، ٩١٩ ھەزار و ٧٣٧ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و تا ئێستا ١٠٢ ھەزار و ٥٨١ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
لەو ژمارەیەش، ٦٨ ھەزار و ٤٥٤ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٣٠ ھەزار و ٧٦٥ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
لە ھەرێمی کوردستان سێ ھەزار و ٣٦٢ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.