Sarmand Hameed
07 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2021
هەولێر- AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٧٥٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٧٧٧ کەس چاکبوونەتەوە، ٢٨ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٧٥٥ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە هەزار و ٢٣٧ کەس، ٦٦٢ لە هەولێر، ٦٤٩ لە سلێمانی، ٨٢ لە راپەڕین، ٧٩ لە گەرمیان و ٤٦ کەسیش لە هەڵەبجە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٧٧ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٣٠٥ کەس، ٢١٦ لە سلێمانی، ١٩٤ لە دهۆک، ٤٦ لە گەرمیان، ١٢ لە هەڵەبجە و چوار کەسیش لە راپەڕین بووە.
هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٨ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە ١٢ لە دهۆک، حەوت لە سلێمانی، شەش لە هەولێر و سێ کەسیش لە راپەڕین بووە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، دوو ملیۆن و ٥٥٥ هەزار و ٨٦٠ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ٢٥٠ هەزار و ٢٦ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و چوار هەزار و ٩٠٠ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ٢٠٤ هەزار و ٢٦١ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا ٤٠ هەزار و ٨٦٥ کەسیش لەژێر وەرگرتنی چارەسەرییدا ماون.