Abdulhameed Husseın Karam
18 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2020
هەولێر ــ AA
وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە سیستەمی رێگە پێدانی ئەلیكترۆنی كەوتە كار كا تا بەردەوامی قەدەغەكردنی هاتووچۆ كارا دەبێت.
لەوبارەوە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە: "بە مەبەستی خۆپاراستن لە ڤایروسی كۆرۆنا و رێگرتن لە بەریەككەوتنی هاوڵاتیيان كە هوكارە بۆ گواستنەوەی ڤایروسی كۆرۆنا، وەزارەتی ناوخۆ سیستەمی رێگەپێدانی ئەلكترونی دامەزراند كە تا بەردەوامی قەدەغەی هاتووچۆ ئەم سیستەمە كارا دەبێت"
لە راگەیەندراوەكەدا داوا لە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان كراوە كە ئەم رێنماییانەی خوارەوە جێبەجێ بكەن:-
یەكەم ــ داواكاری رێگەپێدانی، پێویستە لە حاڵەتی زۆر پێویست بێت.
دووەم ــ پێویستە شوفێر و سەرنشینان دەمامك و پەنجەوانە بەكاربهێنن لە كاتی گەشت كردن بە پێچەوانەوە رێگایان پێ نادرێت.
سێیەم ــ دەبێت زانیارییەكانی داواكراو بە دروستی پربكرێتەوە و هەر جياوازیەك هەبێت لە زانیارییەكان رێگەپێدانەكە بە هەڵوەشاوە ئەژمار دەكرێت.
چوارەم ــ ئەم رێگەپێدانە ئاڵوگوری هێزە ئەمنیەكان ناگرێتەوە كە بە رێنمایی و رێكاری تایبەت ئاڵوگوریان پێ دەكرێت.
پێنجەم ــ كاتژمیری كارابوونی رێگەپێدان لە گەیشتنی ئیمیلی رەزامەندی دەست پێدەكات.
https://www.moi.gov.krd/tregapidan/