عێراق

ھێرشە مووشەکییەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر

نزیکەی کاتژمێر ٢٢ی ئەمشەو، دەنگی تەقینەوەیەکی بەھێز لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر بیسترا.

Sarmand Hameed  | 15.04.2021 - نوێکردنەوە : 15.04.2021
ھێرشە مووشەکییەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر

Arbil

هەولێر - AA

نزیکەی کاتژمێر ٢٢ی ئەمشەو، دەنگی تەقینەوەیەکی بەھێز لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر بیسترا.

دوای رووداوەکە، دەزگای دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە کە مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر کراوە.

ھاوکات وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە دەزگا پەبوەندیدارەکان راسپێردراون بەدواداداچوون و لیکۆڵینەوە بکەن و دواتر ھۆکاری تەقینەوەکە ودەرەنجامی لێکۆڵینەوەکە بڵاودەکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکان، مووشەکەکە ئاراستەی بنکەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان کراوە لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و بەھۆی ھێرشەکەوە ئاگر لە نزیک شوێنی رووداوەکە بەرزبووەتەوە.

دوای دەنگی تەقینەوەکە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە ھەولێر لێدراوە.

ھاوکات سەرجەم رێگاکانی چوون بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر داخراون.

لەئێستادا ھێزێکی زۆری ئەمنیی ھەرێمی کوردستان لەنزیک شوێنی رووداوەکە و رێگەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر بڵاوکراوەنەتەوە و ھێلێکۆپتەر بە چڕی لە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانی تەقینەوەکە نەزانراوە.

ئەم رووداوە داوی ئەوە دێت کە شەوی رابردوو، چەند میدیایەک ھەواڵێکیان بڵاو کردەوە کە گوایە بنکەیەکی ناوەندی زانیاری و چالاکی دەزگایەکی ھەواڵگری ئیسرائیلی لە ھەرێمی کوردستان کراوەتە ئامانج و چەند کارمەندێکی ئەو بنکەیە کوژراون و بریندار بوون.

لەمبارەیەوە گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، جووتیار عادل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە ئەو ھەواڵە سەرلەبەری دوورە لە راستییەوە، ھەروەک چۆن لە رابردووشدا چەندینجار ئەو جۆرە تۆمەتانەیان ئاراستە کردووین بەوەی بنکەیەکی دەزگای ھەواڵگری ئیسرائیل لە کوردستانە.

جووتیار عادل راشیگەیاند، "پێمان وایە ئەو ھەواڵ و تۆمەتە بێ بنەمایانە مەبەستدارە و تەنیا ئامانجیان پیلانگێڕییە بەرامبەر بە ھەرێمەکەمان".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın