Zana Natık Kerem
03 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2021
ھەولێر ــ AA
لە ئاکامی ھێرشێکی داعش بۆ سەر ناوچەی زەرگە سەر بە قەزای حەدیسە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق، حەوت کەس کوژران و بریندار بوون.
لهوبارەیەوە قایمقامی قەزای حەدیسە، عەبدوڵڵا جغێفی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە تیرۆریستانی داعش، ھێرشیان کردووەتە سەر ناوچەی زەرگە سەربە قەزاکە.
عەبدوڵڵا جغێفی باسی لەوەشکردووە کە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، چوار کەس کوژراون و سێی دیکەیش برینداربوون، بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە بخاتەڕوو.
تا ئێستا رێکخراوی تیرۆریستی داعش، بەرپرسیاریەتی لە ئەنجامدانی ھێرشەکە رانەگەیاندووە.