Zana Natık Kerem
12 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2021
ھەولێر ــ AA
گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، واین مارۆتۆ رایگەیاند کە لە میانی ئەم مانگەدا تا ئێستا، ١٣ ئۆپەراسیۆنیان دژبە داعش لە عێراق و سووریا ئەنجامداوە.
واین مارۆتۆ تویتێکی بە زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیوویەتی: "لە میانی ئەم مانگەدا تا ئێستا، لەگەڵ ھاوبەشەکانمان لە عێراق و سووریا، ١٣ ئۆپەراسیۆنمان دژبە داعش ئەنجامداوە".
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، رێگریی لە سێ تیرۆریستی داعش کراوە کە بە نیازبوون کردەی تیرۆریستی دژبە هاووڵاتییانی عێراق و سووریا ئەنجام بدەن.