Zana Natık Kerem
14 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2020
بەغدا ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، كۆی ئەو كەسانەی كە تا ئێستا لەسەرتاسەری عێراق بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ 10 هەزار و 21 كەس.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا، دوایین ئاماری سەبارەت بە ژمارەی قوربانییانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە.
لە راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوەدراوە كە لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 51 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و 857 كەسیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
باس لەوەشكراوە كە هەر لەو ماوەیەدا، سێ هەزار و 188 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چاكبوونەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، كۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق، گەیشتووەتە 413 هەزار و 215 كەس و لەو ژمارەیەش 10 هەزار و 21 كەس گیانیان لەدەستداوە و 347 هەزار و 396ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.