ژيان, عێراق

گوندی کورەمارکێ تابلۆیەکی زیندووی سرووشت و میوانخانەیەکی کراوە بۆ گەشتیاران

بەهۆی ئەو دیمەنە ناوازانەی کە دارە باوییەکان دەیخوڵقێنن، گوندەکە بووەتە مەڵبەندی کۆبوونەوەی گەشتیاران، ڕۆژانە بە سەدان کەس لە شاری دهۆک و ناوچە جیاجیاکانی دەوروبەرییەوە، ڕوو لەم گوندە دەکەن

Rawan Subhi Obaiullah  | 02.04.2026 - نوێکردنەوە : 02.04.2026
گوندی کورەمارکێ تابلۆیەکی زیندووی سرووشت و میوانخانەیەکی کراوە بۆ گەشتیاران

Dahuk

هەولێر - AA

لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار و نوێبوونەوەی سرووشت، گوندی "کورەمارکێ" لە سنووری شاره‌دێی سەرسەنگ سەر بە قەزای ئامێدی، دەبێتە تابلۆیەکی سیحراوی و بێ وێنە کە سەرنجی گەشتیاران ڕادەکێشێت. ئەم گوندە کە لە باوەشی چیا سەرکەشەکانی بادیناندا هەڵکەوتووە، لەم وەرزەدا بەرگێکی سپی و پەمەیی دەپۆشێت کە وەک (فەرشێکی) چنراو لە گوڵ و شکۆفە دەچێت.

ئەوەی گوندی کورەمارکێ لە گوندەکانی دیکە جیا دەکاتەوە، بوونی ڕێژەیەکی زۆری دارە باوییەکانە، دارە باوییەکان لەم گوندە تەنها سەرچاوەیەکی سرووشتی نین، بەڵکو بە "شاژنی بەهار" دادەنرێن. کاتێک شکۆفە دەگرن، دیمەنێکی وا دەبەخشنە گوندەکە کە وەک بڵێی مرواری بەسەر چیا و دۆڵەکاندا ڕژابێت، ئەم جوانییە بێ وێنەیە وایکردووە کورەمارکێ ببێتە ناسنامەی جوانیی بەهار لە دەڤەری ئامێدی.

بەهۆی ئەو دیمەنە ناوازانەی کە دارە باوییەکان دەیخوڵقێنن، گوندەکە بووەتە مەڵبەندی کۆبوونەوەی گەشتیاران، ڕۆژانە بە سەدان کەس لە شاری دهۆک و ناوچە جیاجیاکانی دەوروبەرییەوە، ڕوو لەم گوندە دەکەن، گەشتیاران نەک تەنها بۆ چێژ وەرگرتن لە هەوا و سرووشتە پاکەکەی، بەڵکو بۆ تۆمارکردنی جوانترین ساتەکانی ژیانیان و گرتنی وێنەی یادگاری لەناو کۆشی شکۆفە سپییەکاندا ڕوو لە ناوچەکە دەکەن.

ئەو جوانییە سیحراوییەی لە کورەمارکێ دەبینرێت، تەنها دیمەنێکی سادە نییە، بەڵکو گوزارشتە لە زیندوویەتیی و دەوڵەمەندیی ژینگەی ناوچەی ئامێدی، بۆنی خۆشی شکۆفەکان و ئاوێتەبوونیان لەگەڵ تیشکی خۆری بەهار و ساردیی شەماڵی چیاکان، ئارامییەکی دەروونی بەو کەسانە دەبەخشێت کە لە جەنجاڵیی شارەوە پەنا بۆ ئەم بەهەشتە دەبەن.

کورەمارکێ تابلۆیەکی زیندووی سرووشتە کە ساڵانە لە وەرزی بەهاردا دەبێتە میوانخانەیەکی کراوە بۆ هەموو ئەوانەی خولیای جوانی و ئارامین.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın