Bekir Aydoğan
01 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2020
هەولێر- AA
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جووتیار عادل لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لە دوایین پێشهاتەکانی "رێککەوتنی شنگال" نێوان هەولێر-بەغدا کرد.
جووتیار عادل جەختیلەوەکردەوە کە حکوومەتی هەرێم بەوردی چاودێری قۆناغی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکە دەکات و رایگەیاند "ئەرکی بەغدایە، پەکەکە و تەواوی هێزەکانی سەر بەو رێکخراوە لە شنگال بکاتەدەر".
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی هەڵوێستی هەولێر لەم بارەیەوە گوتی: "حکوومەتی هەرێم پابەندە بە رێکەوتننامەی شنگال".
ئەمڕۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی بڵاوکردەوە کە لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەدا دەستکراوە بە جێبەجێکردنی پلانی نیشتەجێکردنی هێزە عێراقییەکان لە شنگال.
هەندێک سەرچاوەی ناوخۆی شنگال ئەوەیان بە ئاژانسی ئانادۆڵو راگەیاندووە کە رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە هەشت بنکەی خۆی لە ناوەندی شارۆچکەکە و دەورووبەری چۆڵ کردووە.
رۆژی ١٧ی تشرینی دووەمی رابردوو، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، رێبەر ئەحمەد و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، قاسم ئەعرەجی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا ئاشکرایان کرد، قۆناغی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال دەستیپێکردوە کە لە نۆی تشرینی یەکەمدا لەنێوان هەولێر و بەغدا واژوو کرابوو.