Zana Natık Kerem
20 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2022
ھەولێر ــ AA
دەستەی گشتیی کەشناسی عێراق بڵاوی کردەوە، پێشبینی دەکرێت ئەو خۆڵبارینەی کە لە رۆژی ١٩ی ئەم مانگەوە ناوچەکانی باکوور، ناوەڕاست و باشووری وڵاتی گرتووەتەوە، تا سبەی پێنجشەممە بەردەوام بێت.
لە دوێنێ سێشەممەوە خوڵبارین ناوچەکانی باکوور، ناوەڕاست و باشووری عێراقی گرتووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە خوڵبارینەکە بەچڕی ئەو ناوچانەی گرتووەتەوە کە تا دێت زیاد دەکات و مەودای بینین کەمبووەتەوە.
دەستەی ناوبراو ئاماژەی بەوەیشداوە، پێشبینی دەکرێت سەرەتای ھەفتەی داھاتوو کەشوھەوا لە عێراق ئاسایی ببێتەوە.
پێشتر دەستەی گشتیی کەشناسی عێراق بڵاوی کردبوویەوە کە لە میانی ئەم ھەفتەیەدا، خۆڵبارین ناوچەکانی باکوور، ناوەڕاست و باشوور دەگرێتەوە.