عێراق

کەرکووک.. کوژرانی ١٤ تیرۆریستی داعش

- وەزارەتی بەرگریی عێراق، کوژرانی ١٤ تیرۆریستیی رێکخراوی داعش و دەستگیرکردنی گەورە تیرۆریستێکی رێکخراوەکەی لە کەرکووک راگەیاند.

Zana Natık Kerem  | 25.06.2019 - نوێکردنەوە : 26.06.2019
کەرکووک.. کوژرانی ١٤ تیرۆریستی داعش

Iraq

بەغدا ــ AA

وەزارەتی بەرگریی عێراق، کوژرانی ١٤ تیرۆریستیی رێکخراوی داعش و دەستگیرکردنی گەورە تیرۆریستێکی رێکخراوەکەی لە کەرکووک راگەیاند.

دەزگای دژە تیرۆری سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزە عێراقییەکان بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش بەڕابەڕایەتی ئەمریکا، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر پاشماوەکانی داعش لە باشووری کەرکووک ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا کە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو، ١٤ تیرۆریستی داعش کوژراون.

لە لایەکی دیکەوە شانەی رایگەیاندنی ئەمنی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند کە گەورە تیرۆریستێکی داعش لە گەڕەکی وەحدە ناوەڕاستی کەرکووک لە لایەن ھێزەکانی دژە تیرۆرەوە دەستگیرکراوە.

شانەی رایگەیاندنی ئەمنی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی دەستگیرکردنی تیرۆریستییەکەدا، دەست بەسەر ژمارەیەک پارچە چەک و بەڵگەی گرنگدا گیراوە، بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەو بارەیەوە بخاتەڕوو.

ئاماژە بەوە دەکرێت کە بەم دواییانە پەلامارەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆسەر ھێزە ئەمنییەکان زیادی کردووە بەتایبەتیش لە ناوچەکانی نێوان پارێزگاکانی دیالە، سەڵاحەددین و کەرکووک.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın