Zana Natık Kerem
24 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2021
ھەولێر ــ AA
ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی، سێ کەسیان بەتۆمەتی تیرۆر لە شاری کەرکووک باکووری عێراق دەستگیرکرد.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، پشت بەستن بە زانیارییەکانی ھەواڵگریی، ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی، پیاوێک و دوو ئافرەت کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوون لە ناوەڕاستیی گەڕەکی حوڕییە باشووری رۆژهەڵاتی شاری کەرکووک دەستگیرکردووە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەیشدراوە کە دەستگیرکراوەکان، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.