Zana Natık Kerem
08 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2021
ھەولێر ــ AA
سوپای عێراق راگەیاند کە سێ تیرۆریستی داعش لە پارێزگای کەرکووک، دەستگیرکراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، سێ تیرۆریستی داعشیان لە ناوچەی دۆڵی شای باشووری پارێزگای کەرکووک دەستگیرکردووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، ھەر سێکیان بران و ھاتووە: "یەکێک لە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان لەبەناو کەرتی داقوق و یەکێکی دیکەیان وەک یاریدەدەری گشتیی بۆ ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای کەرکووک و ئەوەی دیکەیش بەناو کەرتەکانی داقوق و خومارتوو سەربە داعش، چەکداربوون".
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەیشدراوە کە رێوشوێنی یاسایی، بەرامبەر تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان گیراوەتەبەر.