Ozhin Ramadhan Salih
07 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2021
کەرکووک - AA
ئەمڕۆ ھەینی بەشێک لەگرووپەکانی سەربە حەشدی شەعبی و لایەنگرەکانیان لە شاری کەرکووک بەکەژاوەی ئۆتۆمبێلەکانیان بەسەر ھەردوو ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیل تێپەڕین و پاڵپشتی خۆیان بۆ قودس نیشاندا.
گرووپەکانی سەربە حەشدی شەعبی، ئۆتۆمبێلەکانیان بەوێنەکانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەھدی موھەندیس رازاندەوە و دروشمی "قودس هی ئێمەیە و چاومان لەئازادکردنییەتی" بەرزکردەوە.
هاوکات داواشیانکرد کە پێکھاتە و نەتەوەکانی دیکەش ھاوسۆزی و پشتیوانی خۆیان بۆ قودسی ژێر ھەژموونی جولەکە دەرببڕن.
لەکۆتا ھەینی مانگی رەمەزانی ھەموو ساڵێک وڵاتانی ئیسلامی و شیعە مەزھەبەکان لەرۆژی جیھانیی قودس بەشێوەیەکی ئاشکرا پشتیوانی و پاڵپشتی خۆیان دژی ھەوڵە داگیرکارییەکانی وڵاتانی ئیسرائیل و ئەمریکا دەردەبڕن و داوای ئازاکردنی شارەکانی ژێردەستی جولەکە دەکەن .