عێراق

کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ: "لە خۆپیشاندانەکانی ناسرییەدا ٢٤٧ کەس برینداربوونە"

ئەندامێکی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، عەلی بەیاتی رایگەیاند، لە میانی پێنج رۆژی خۆپیشاندانەکانی شاری ناسرییە ناوەندی پارێزگای زیقار، پێنج خۆپیشاندەر کوژراون و ٢٤٧ کەسی دیکە برینداربوونە کە ١٤٧یان لە هێزەکانی ئەمنیین.

Sarmand Hameed  | 26.02.2021 - نوێکردنەوە : 02.03.2021
کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ: "لە خۆپیشاندانەکانی ناسرییەدا ٢٤٧ کەس برینداربوونە"

Iraq

بەغدا - AA

ئەندامێکی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، عەلی بەیاتی رایگەیاند، لە میانی پێنج رۆژی خۆپیشاندانەکانی شاری ناسرییە ناوەندی پارێزگای زیقار، پێنج خۆپیشاندەر کوژراون و ٢٤٧ کەسی دیکە برینداربوونە کە ١٤٧یان لە هێزەکانی ئەمنیین.

عەلی بەیاتی لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، لە وەتەی سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکان لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ـەوە تاوەکو ئێستا لە پارێزگای زیقار، ١٤٠ کەس لە خۆپیشاندەران و هێزەکانی ئەمنیی کوژراون و نزیکەی سێ هەزار و ٣٠٠ ی دیکە برینداربوونە".

عەلی بەیاتی روونیکردەوە کە پارێزگاکە بەدەست قەیرانەکانی ئابووری و تەندروستی و گوزەرانەوە دەناڵێنێت و پێویستە ئەنجوومەنی نوێنەران بێتەسەر هێڵ بۆ رێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی زیاتری توندوتیژییەکان.

بەگوتەی عەلی بەیاتی، رێژەی هەژاری لە پارێزگای زیقار گەیشتووەتە ٤٥ لەسەدا و رێژەی بێکاری لەو پارێزگایەدا گەیشتووەتە ٤٠ لەسەدا.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، رێژەی بێکاری لە وڵات لە ساڵی ٢٠٢٠دا بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٣١.٧ لەسەدا، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٨دا ئەو رێژەیە لەسەدا ٢٠ بووە، هەروەها رێژەی بێکاری ٢٧ لەسەدایە.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın