کۆمیسیۆن: "٩٥ لەسەدای ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بەدەست تەواوکراون"
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق: "٩٥ لەسەدای ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان لە سێ ھەزار و ٦٨١ وێستگە تەواوکراون".
Arbil
ھەولێر ــ AA
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند کە ٩٥ لەسەدای ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان لە سێ ھەزار و ٦٨١ وێستگە تەواوکراون.
ئەندامی تیمی راگەیاندن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، عیماد جەمیل لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرایکردووە کە تا ئێستا ٩٥ لەسەدای ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان لە سێ ھەزار و ٦٨١ وێستگە تەواوکراون.
عیماد جەمیل باسی لەوەشکردووە کە ئەنجامەکانی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بەدەست و ئەلیکترۆنی ھاوچەشن بوون.
راشیگەیاندووە کە تا ئێستا ٣٥٦ تانە لەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆمیسیۆن تۆمارکراون و گوتی: "تا ئێستا کۆمیسیۆن ٨٥ لەسەدای تانەکانی تەواوکردووە".
ئەندام لە نووسینگەی راگەیاندنی سەربە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، عیماد جەمیل ئاماژەی بەوەیشداوە کە ئەنجوومەنی کۆمیسیاران، بڕیاری خۆی لەبارەی تانەکانەوە دەدات.