Zana Natık Kerem
30 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2023
ھەولێر – AA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کوژرانی سێ تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای سەڵاحەددین راگەیاند.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە بەپشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی "F-١٦"ی عێراق حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچەی عیس ڕۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین بۆردومان کردووە.
راشیگەیاندووە کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، سێ تیرۆریستی داعش کوژراون، ھەروەھا حەشارگەکەیش خاپوور کراوە.