Sarmand Hameed
12 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2021
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی کاربەڕێکەری عێراق، مستەفا کازمی پیرۆزبایی لەو کاندید و هێزە سیاسییانە کرد کە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە.
مستەفا کازمی بەبۆنەی راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە رۆژی یەکشەممە ١٠ی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.
سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی کاربەڕێکەری عێراق نووسیوویەتی: "پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەو خوشک و برا پەرلەمانتارانە دەکەم کە لە هەڵبژاردندا سەرکەوتن، هەروەها پیرۆزبایی لەو هێزە سیاسییانەش دەکەم کە ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتوو پێکدەهێنن".
مستەفا کازمی بەهیوای خواستووە کە ئەنجوومەنی نوێنەران ئەنجوومەنی کارکردن و بنیاتنان و بەهێزکردنی دەوڵەت بێت.