کاروانێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە عێراق کرایە ئامانج
- تەقینەوەیەک لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق، کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعشی کردە ئامانج.
Arbil
ھەولێر ــ AA
تەقینەوەیەک لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق، کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعشی کردە ئامانج.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای زیقار بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە کە بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش لەسەر رێگای خێرای نێودەوڵەتیی زیقار، تەقیوەتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیشداوە کە تەقینەوەکە، ھیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە، رانەگەیاندووە.