Hawkar Yaseen
16 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2020
هەولێر AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراو گەیشتووەتە، 21 هەزار و 197 کەس و لە میانی 24 کاتژمێری رابردووشدا، 537 تووشبووی نوێ تۆمارکراوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان "لە 24 کاتژمێری رابردوودا، زۆرترین ژمارەی تووشبووان لە هەولێر بووە کە 297 کەسن، دوای ئەو دهۆک پلەی دووەمی گرتووە بە 134 تووشبووی نوێ و لە سلێمانی 51 تووشبووی نوێ و لە گەرمیان 26 کەس و هەڵەبجەش 29 تووشبوو تۆمارکراوە".
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، 289 تووشبووی کۆرۆنا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا چاکبوونەتەوە و 21 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان، 753 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و 11 هەزار و 496 تووشبووش چاکبوونەتەوە و هەشت هەزار و 948 کەسیش هێشتا لەژێر وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیدان.