Enes Canlı,
04 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2019
به‌غدا- AA
له عێراق ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له چوارچێوه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی دژی حكوومه‌ت له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ ٤٢ كه‌س به‌رزبوویه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی نێو نه‌خۆشخانه‌كانی عێراقه‌وه دهستكهوتوون، له شاری ناسڕییه كه توندترین پێكدا ههڵپژانهكانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌خۆوه بینیوه، لانیكه‌م ٢٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه یه‌كێكیان پۆلیسه. به‌و شێوه‌یه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ ٤٢ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
هاوكات له رووداوه‌كاندا نزیكه‌ی ٢٥٠٠ كه‌س برینداربوون.
له رۆژی ١ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه، له هه‌ریه‌ك له به‌غدای پایته‌خت و ژماره‌یه‌ك له شاره‌كانی باشووری عێراق، خۆپیشاندانه‌كان دژی حكوومه‌ت به‌هۆی بێكاریی، هه‌ژاریی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان، سه‌ریان هه‌ڵداوه.
به‌هۆی رووداوه‌كانه‌وه له هه‌ریه‌ك له پایته‌خت، زیقار (ناسڕییه)، میسان (عه‌ماره) و بابل (حله) قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كه پێشتر راگه‌یه‌نراوه، درێژه‌ی هه‌یه.
دوێنێ كاربه‌ده‌ستانی عێراق به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی خۆپیشاندانه‌كان، ده‌ستڕاگه‌یشتنیان به ئینته‌رنێت و به‌تایبه‌ت به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان راگرت.
تۆڕه لۆكاڵییه‌كانی په‌یوه‌ندییكردنی ته‌له‌فۆنییش ناوه ناوه به‌ره‌وڕووی كێشه و گرفت ده‌بنه‌وه.
خۆپیشانده‌ران دوێنێ تا دره‌نگانێكی شه‌و به‌رده‌وام بوون له خۆپیشاندان و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌دوای نوێژی هه‌ینی جارێكی دیكه بڕژێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌تایبه‌ت له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا به خێرایی له‌و شارانه‌ی كه زۆرینه‌ی دانیشتوانیان شیعه مه‌زهه‌بن، ته‌شه‌نه‌ی كردبوو.
حه‌شدی شه‌عبی كه وه‌ك هێزێكی نیمچه سه‌ربازیی له عێراق دامه‌زرا، دواتر خرایه ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه و بووه یه‌كه‌یه‌كی ئه‌منیی فه‌رمیی، یه‌كێكه له ئامانجه‌كانی خۆپیشانده‌ران.
ئۆفیسه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له شاره‌كانی نه‌جه‌ف و عه‌ماره له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سووتێنرابوون.