عێراق

ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنە گشتییەکەی عێراق سەدا ٥٦ بوو

Hemin Othman Mohammed, Emrah Akbulak  | 14.11.2025 - نوێکردنەوە : 14.11.2025
ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنە گشتییەکەی عێراق سەدا ٥٦ بوو

Erbil

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنە گشتییەکان بە سەدا ٥٦ ڕاگەیاند. لە هەڵبژاردنەکاندا حەوت هەزار و ٧٤٤ کاندید کێبڕکیان کرد بۆ چوونە ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە ٣٢٩ کورسی هەیە

بەپێی داتاکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیرانی ئێستای عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بە بەدەستهێنانی زیاتر لە یەک ملیۆن و ٣١٧ هەزار دەنگ، پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە. پارتی دیموکراتی کوردستان (پ.د.ک) بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی، بە بەدەستهێنانی یەک ملیۆن و ٩٩ هەزار و ٨٢٦ دەنگ، پلەی دووهەمی بەدەستهێنا
تورکمانەکان چوار کورسیان بەدەستهێنا.

تورکمانەکان توانیان لە لیستی بەرەی تورکمانی عێراقی دوو کورسی لە کەرکووک بەدەستبهێنن، کە یەکێکیان پیاو و ئەوی دیکەیان ژنە. هەروەها لە مووسڵ ژنێکی تورکمان کە لە هاوپەیمانییەکی دیکە بوو سەرکەوتنی بەدەستهێنا. لە مێژووی سیاسیی عێراقدا ئەوە یەکەمجارە تورکمانەکان نوێنەرێکی ژن لە بەغدا بەدەستبهێنن

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın